گرنگ

ئۆتۆمبێلی کارەبایی جێگا بە ئۆتۆمبێلی بەنزین لێژ دەکات


 
ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان لەم ساڵانەی دواییدا بە شێوەیەکی بەهێز جێگای خۆیان لە بازاڕی جیهانی ئۆتۆمبێلدا کردووەتەوە، هەروەها متمانەی زیاتریان لەنێو کڕیارەکاندا بەدەستهێناوە.
 
ئامارەکانی فرۆشتن دەریان خستووە، ژمارەی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان لە جیهاندا لە ساڵی 2022دا گەیشتووەتە 10.83 ملیۆن دانه، ئەمەش بە ڕێژەی 61.3٪ زیادی کردووە بە بەراورد بە ساڵی 2021.
 
هەرچەندە فرۆشی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە ساڵی 2022 دا ڕیکۆردێکی تۆمارکرد، بەڵام هاندان و قایلکردنی خەڵک بۆ کڕینی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلە ڕووبەڕووی چەندین کێشە بوویەوە، بەتایبەتی کێشەی پرۆسەی هێواشی بارگاویکردنەوەی پاتری ئۆتۆمبێلەکە و خێرایی تەواوبوونی، کە وای لە زۆر کەس کردووە واز لە بیرۆکەی کڕینی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بهێنن.
 
بەڵام پێدەچێت ئەم کێشەیە لە ڕێگادا بێت بۆ ئەوەی ببێتە شتێکی ڕابردوو لەگەڵ ڕاگەیاندنی کۆمپانیای هاوچەرخی تەکنەلۆژیای ئەمپێرێکس.
 
کۆمپانیایەکە ناسراوە بە CATLی چینی کە پاترییەکی نوێی ڕاگەیاند لەوانەیە ببێتە گۆڕانکاری لە پیشەسازی ئۆتۆمبێلی کارەباییدا بە چارەسەرکردنی لاوازییە سەرەکییەکانی.
 
پاترییە نوێیەکەی CATL ناوی (Shenxing) و پشتگیری لە تایبەتمەندی بارگاویکردنەوەی زۆر خێرا دەکات، چونکە توانای ئەوە دەدات بە ئۆتۆمبێلەکە کە ٤۰۰ کیلۆمەتر بڕوات دوای بارگاویکردنەوە تەنها بۆ ماوەی ۱۰ خولەک. پاتریی shenxing توانای گەشتکردنی ۷۰۰ کیلۆمەتر دەدات بە ئۆتۆمبێلەکان دوای ئەوەی بە تەواوی بارگاوی دەکرێنەوە، کە ئەمەش هانی خەڵکی زیاتر دەدات بۆ بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی.
 
بەگوێرەی CATL، شێنکسینگ یەکەم پاتری LFP یان کە پاترییەکی "فۆسفات-لیثیۆمی ئاسن"ە و پشتگیری تایبەتمەندی بارگاویکردنەوەی زۆر خێرا دەکات، چونکە ئەم جۆرە پاترییە تێچووەکەی زۆ هەرزانە، ژەهراوی نییە، بە سەلامەت ناسراوە. هەروەها یارمەتیدەری کارکردنی پاترییەکەیە لە کەشوهەوایەکی زۆر سارددا، کە تێیدا shenxing دەتوانێت تا ۸۰٪ بارگاوی بکرێتەوە لە ماوەی ۳۰ خولەکدا، تەنانەت لە پلەی گەرمی نزمی ۱۰ پلەی سیلیزی.
 
زانراوە کە کارکردنی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان لە ساردییەکی زۆرەوە زۆر لاواز دەبێت، چونکە پاترییەکان بە شێوەیەکی کەمتر کارادەبنەوە. کاتێک پلەی گەرمی دادەبەزێت بۆ ژێر سفر، بۆیە CATL بە پەرۆشییەوە ئاماژەی بەوە کرد کە پاتری shenxing بەسەر ئەم لاوازییەدا زاڵ بووە و جەختی لەوە کردەوە کە پاترییەکە تا کۆتایی ساڵی 2023 بە شێوەیەکی گەورە بەرهەم دەهێنرێت و لە چارەکی یەکەمی 2024 بۆ کڕیارەکان بەردەست دەبێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color