گرنگ

وادەی کۆتایی شەڕی غەزە ناکۆکی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل چییە؟


 

وادەی کۆتایی شەڕی غەزە
ناکۆکی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل چییە؟
بوار:
لەگەڵ بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە غەزە، بەرپرسێکی باڵای بەرگری ئیسرائیل وادەی چاوەڕوانکراوی کۆتایی هاتنی شەڕەکەی بۆ ئاکسیۆس ئاشکراکرد، هەروەها ناکۆکی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیلی سەبارەت بەکاتی کۆتایی شەڕەکەش ئاشکرا کرد.

بەرپرسێکی باڵای بەرگری ئیسرائیل بە ئاکسیۆسی ڕاگەیاندووە، ئیسرائیل پێشبینی دەکات لە ماوەی سێ بۆ چوار هەفتەدا کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی لە شاری خان یونس لە باشووری کەرتی غەزە بهێنێت.

ئاکسیۆس لە زاری ئەو بەرپرسە ئیسرائیلییەوە بڵاویکردەوە، "پێدەچێت قۆناغی زۆر چڕ و پڕی شەڕەکە بۆ ماوەی سێ بۆ چوار هەفتەی دیکە بەردەوام بێت".

ئەمە لەکاتێکدایە شەوی ڕابردوو پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمریکا و یۆئاڤ گالانتی هاوتا ئیسرائیلییەکەی ئەنجامدراوە.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکرد، کێشە لەنێوان ئەمریکاو ئیسرائیل لەسەر وادەی شەڕەکە دروست بووەو کێشەکەش پەیوەندی بەو خشتەیەی یەک مانگەوە هەیە، کە ئیسرائیل پێشکەشی کردووە بۆ کۆتاییهێنان بە قۆناغی چڕ و پڕی شەڕی غەزە.

لەلایەکی ترو پێشتر جۆن فاینەر جێگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆڕبەندی ئاسایشی ئاسپێن لە واشنتۆن ڕایگەیاندبوو، ئەمریکا وادەی کۆنکرێتی بۆ ئیسرائیل دانەناوە.

واینەر ڕوونی کردبووەوە: ئەوە پرسێکی ناوخۆییە، بەڵام ئێمە کاریگەریمان هەیە، تەنانەت ئەگەر کۆنترۆڵی ڕەهامان لەسەر ئەو شتانە نەبێت، کە لەسەر زەوی لە غەزە ڕوودەدەن.

ئاکسیۆس لە زاری بەرپرسێکی بەرگری ئیسرائیلەوە ڕایگەیاندووە، ئەمریکا ڕازی دەبێت ئەگەر ئیسرائیل تا کۆتایی مانگی کانوونی دووەم کۆتایی بە قۆناغی چڕی بەرزی ئۆپەراسیۆنەکە بهێنێت، لەکاتێکدا ئیسرائیل ئاواتەخوازە لە مانگی یەکدا کۆتایی پێبهێنێت.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color