گرنگ

ئیکاتێرینا .. ئەو ژنەى دەیەوێت ببێتە رکابەرى پوتین


 

ئیکاتێرینا .. ئەو ژنەى دەیەوێت ببێتە رکابەرى پوتین

بوار:
لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٠، ئیکاتێرینا دۆنتسۆڤا وێنەیەکی خۆی کێشا، کە باسی ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیاى لە بەرنامەیەکی ڕاستەوخۆی تەلەفزیۆنی پرایم تایمدا دەکرد.

دوای زیاتر لە دە ساڵ، ئەو ڕۆژنامەنووسە، کە دایکی سێ منداڵە و خەڵکی شارۆچکەیەکی بچووکی ڕۆژئاوای ڕووسیایە، ئەم وێنەیەی وەک گاڵتەیەک لەبارەی چالاکییە مەدەنییەکەیەوە بە بیرهێنایەوە، بەڵام وتى: وێنەکە "پەیامێکیش لەبارەی داهاتووەوە" هەڵگرتووە.

دۆنتسۆڤا هیوادارە لە داهاتوودا سەرکەوتووبێت لە خۆکاندیدکردنی لە هەڵبژاردنی دووەمی سەرۆکایەتی رووسیا، کە بڕیارە لە مانگی ئازاری ٢٠٢٤دا بەڕێوەبچێت، سەرەڕای کەمی ئەزموونی سیاسی.

لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس لە مۆسکۆ، دۆنتسۆڤا، کاندیدی سەربەخۆی تەمەن 40 ساڵ، ڕایگەیاند، پەیامەکەی بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لەگەڵ ئۆکرانیایە، لەگەڵ ئازادکردنی ڕەخنەگرانی زیندانیکراوی حکومەت و دەسەڵاتى ڕووسیا.

هەروەها ئەو کاندیدە دژایەتی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییە دەکات، کە لەلایەن کرێملینەوە لە ئۆکرانیا دەستیپێکردووە و جەختیکردووەتەوە، کە دەبێت کۆتایی پێبهێنرێت.

دۆنتسۆڤا لەگەڵ زۆرێک لە چالاکوانان و نوێنەرەکانی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو قسەی کردووەو وەک خۆى دەڵێت: پێیباش بووە بۆ ئەم خولە خۆى کاندید بکات و ببێتە رکابەرى پوتین.

دۆنتسۆڤا لە شاری ڕژێڤ دەستی بە کارەکانی کردووە، کە شارێکی مێژووییە و ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی ٦٠ هەزار کەسە و دەکەوێتە ٢٣٠ کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای مۆسکۆوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کارەکانی لە کەناڵێکی تەلەفزیۆنی ناوخۆییدا دەستپێکردووەو دەیەوێت لە داهاتوودا ببێتە سەرۆکى روسیا.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color