بانکى ناوەندى بڕیارى قەدەغەکردنى مامەڵە بە دۆلار دەخاتە بوارى جێبەجێکردنەوە
بوار:
بانکى ناوەندى بڕیارى قەدەغەکردنى مامەڵە بە دۆلار لەناوخۆى وڵاتە دەخاتە بوارى جێبەجێکردنەوە و ئەو لایەنانەشى دیاریکرد، کە دەتوانن حەواڵە بە دۆلار بکەن.
بانکى ناوەندى ئەمرۆ دوو شەممە لە راگەیەنراوێک ئاشکرایکرد، بریارى قەدەغەکردنى مامەڵەى دۆلار بە ناوخۆ چووەتە بوارى جێبەجێکردنەوەو دەبێت هەموو لایەک پێیەوە پابەند بێت.
بانکى ناوەندى ئه‌و لایه‌نانهش‌ی دیاریكرد ده‌توانن له‌مساڵدا مامه‌ڵه ده‌ره‌كییه‌كانیان به دۆلار ئه‌نجام بده‌ن و حەواڵەى دۆلار بکەن، کە بریتین لە نوێنەرى وڵاتانى جیهان لەعێراق ، رێكخراو و ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، لەگەڵ رێکخراوە ناحکومییەکان بە مەرجێک بە فەرمى تۆمارکرابن.
بانكی ناوه‌ندی عێراق، لەبارەى ئەو پارانه‌ی كه به‌دۆلار له ده‌ره‌وه حه‌واڵه‌ی ناوخۆی عێراق ده‌كرێت روونکردنەوەى داوەو ئەوانەى لە دەرەوە پاره‌یان به دۆلار بۆ حه‌واڵه ئه‌كرێت ئه‌توانن به‌شێوه‌یه‌كی نه‌ختینه‌یی بە دۆلار لە بانک و نووسینگەکانى حەواڵە وەربگرن.