گرنگ

عێراق گۆڕانکارى لە رێژەى موچەى فەرمانبەران دەکات و یاسایەکى تایبەتیشى بۆ دەردەکات


 

عێراق گۆڕانکارى لە رێژەى موچەى فەرمانبەران دەکات و یاسایەکى تایبەتیشى بۆ دەردەکات
بوار: بەغداد
عەلى جبار ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، لەمساڵدا دەستکارى رێژەى موچەى فەرمانبەرانى عێراق دەکرێت و بۆ ئەوەش یاسایەکى تایبەت بە موچە دەردەکرێت.

عەلی جبار موعنیس، لەمیانى لێدوانێکى بۆ رۆژنامەى سەباح راشیگەیاند، حکومەت جدییە لە هەموارکردنەوەی پێوەرەکانی مووچەی فەرمانبەران، ئاماژەی بەوەش کرد، هەموارکردنەکە بە شێویەک دەبێت شایستەی فەرمانبەران بەپێی ساڵانی خزمەت دەپارێزێت و یەکسانیش لە دابەشکردنى رێژەى موچە دەبێت.

ئەو روونیکردووەتەوە، کە ئێستا ناهاوسەنگییەکى گەورە لە مووچەی فەرمانبەران لە نێوان وەزارەتەکان هەیەو بەم یاسایە نوێیە، کە بریارە دەربکرێت دادپەروەری کۆمەڵایەتی لەنێوان هەموو فەرمانبەراندا دروستدەکات.

لای خۆیەوە باسم جەمیل شارەزای بواری ئابووری جەختی لەسەر پێویستی پەسەندکردنی یاسایەکی نوێی بۆ پێوەرەکانی مووچە کردەوە، چونکە دادپەروەری کۆمەڵایەتی بەدەست دەهێنێت.

ئەو ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێک لە فەرمانبەران دەرماڵەی گەورە و مووچەی بەرز وەردەگرن، هەندێکی تریش مووچەی کەم وەردەگرن، ئەمەش بە نادادپەروەرییەکی گەورە دادەنرێت کە دەبێت سەرلەنوێ بیری لێبکرێتەوە مووچەکانیان رێکبخرێتەوە.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color