گرنگ

بۆچى واشنتۆن ئەبو تەقواى کوشت؟


 

بۆچى واشنتۆن ئەبو تەقواى کوشت؟

بەرپرسێکی بەرگری ئەمریکی وردەکاری نوێ سەبارەت بەهێرشەکەى سەر بەغداد ئاشکرادەکات

بوار:
بەرپرسێکی بەرگری ئەمریکی هۆکاری ئەوەی ئاشکراکرد، کە بۆچى ئەمریکا جێگرى فەرماندەى بزووتنەوەی نوجەبا، مشتاق تالیب ساعیدی “ئەبو تەقوا”ى کوشتووە.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە بۆ کەناڵى جەزیرە ئاشکرایکردووە، کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ بەکاتی عێراق، ڕێوشوێنی پێویستمان بەرامبەر (ئەبو تەقوا)، جێگرى سەرۆکی بزووتنەوەى نوجەبا گرتووەتە بەر، ئەوەش لەسەر بنەماى زانیارى هەواڵگرى.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ئاشکراشیکردووە، ئەبو تەقوا بەشداربووە لە پلاندانان و دەستپێکردنی هێرش بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لەماوەى رابردوو، بۆیە ئەمریکا وەک تۆڵەیەک ئەو بەرپرسەى حەشدى شەعبى کوشتووە.

بەرپرسە ئەمریکییەکە ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو هێرشە ئاسمانییەی لە عێراق ئەنجامماندا بووە هۆی (کوشتنی) ئەندامێکی دیکەی بزووتنەوەی نوجەبا، کە یاریدەدەرى ئەبو تەقوا بووە.

رۆژى پێنج شەممە هێرشێکى ئاسمانى کرایە سەر لیواى 12ى حەشدى شەعبى لەناوچەى فەڵەستین لە بەغداد، کە بەهۆیەوە جێگرى فەرماندەیی حەشدى شەعبى و بزووتنەوەى نوجەبا لە بەغداد کوژا، ئەمە جگە لە کوشتنى یاریدەدەرەکەى و بریندارکردنى 8 کەسى دیکە.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color