گرنگ

سودانی پێدانی قەرز بە هەرێم دەباتە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران


 

سودانی پێدانی قەرز بە هەرێم دەباتە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران

تاوەکو سەرەتای مانگی دوو موچە دابەش ناکرێت

بوار،
لە کۆتایەکانی مانگی كانونی دووەم، محەمەد شەیاع سودانی پێدانی قەرز بە هەرێم دەباتە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران و تاوەکو سەرەتای مانگی شوباتیش دابەشکردنی مووچە دەستپێناکات.

بەپێی زانیارییەكانی بوار، حکومەتی هەرێم پێش هەمواری یاسایی بودجەی عێراق، داوای قەرزی کردووە بۆ پێدانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

بوار زانیویەتی، بڕیارە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە 25 ئەم مانگە پێدانی قەرز پێش هەمواری یاسای بودجە بباتە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران و ببێتە بڕیاری ئەنجومەن.

هەرێم داوای کردووە سەرەتا بەشێوەی قەرز بڕێک پارەی پێی بدرێت دواتر لە هەمواری یاسای بودجە ئەم بڕە قەرزە ئەژمار بکرێت.

بەپێی زانیارییەكان، تا سەرەتای مانگی شوبات دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەستپێناکات.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color