گرنگ

گرژییەکانى یەمەن و دەریاى سوور نرخى نەوتى بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزکردەوە


 
گرژییەکانى یەمەن و دەریاى سوور نرخى نەوتى بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزکردەوە
بوار:
نرخی نەوت لە سەرەتای ئاڵوگۆڕی بازرگانی بە یانى ئەمڕۆ هەینیدا زیاتر لە دوو لەسەد بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی لەکاتێکدا ئەمریکا و بەریتانیا هێرشیان کردە سەر ئامانجە سەربازییەکانی حوســــــ ییەکان لە یەمەن لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ئەو گرووپە کە لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردووەوە بۆ سەر کەشتییە بارهەڵگرەکان لە دەریای سوور ئەنجامیاندا.
نرخی نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی 1.81 دۆلار بە ڕێژەی 2.3% بەرزبووەوە و گەیشتە 79.22 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هاوکات نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکیش بە ڕێژەی 1.80 دۆلار بە ڕێژەی 2.5% بەرزبووەوە و گەیشتە 73.82 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
هێرشەکانی ئەمریکا و بەریتانیا پەرەسەندنێکی گەورەیە و ڕەنگە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەمـــــــــ اسی فەلەستینی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا فراوانتر بێت لەو کاتەوەی لە مانگی ئۆکتۆبەردا سەریهەڵدا.
جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا و بەریتانیا بە پاڵپشتی ئوسترالیا، بەحرەین، کەنەدا و هۆڵەندا، لە یەمەن هێرشیان کردووەتە سەر ئەو شوێنانەی کە حوسییەکان بەکاریان دەهێنن.
بایدن لە بەیاننامەیەکدا کە کۆشکی سپی بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەم لێدانانە وەڵامێکی ڕاستەوخۆیە بۆ هێرشەکان حوســـــ ییەکان بۆ سەر کەشتییە نێودەوڵەتییەکان لە دەریای سوور.
بایدن ئاماژەی بەوەشکردووە، "درێغی ناکات" لە پێدانی ڕێنمایی بۆ کردەوەی زیاتر بۆ پاراستنی کەشتییەکانى بەردەوامى ئازادی بازرگانی لە دەریاى سوور.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color