گرنگ

بابەتى ناردنى قەرز بۆ موچەى فەرمانبەرانى هەرێم یەکلادەکاتەوە


 
بابەتى ناردنى قەرز بۆ موچەى فەرمانبەرانى هەرێم یەکلادەکاتەوە
ئەنجومەنی وەزیرانى عێراق دەنگ لەسەر ھەمواری یاسای بودجە دەدات
بوار:
ئەنجومەنی وەزیرانى عێراق دەنگ لەسەر ھەمواری یاسای بودجە دەدات و بابەتى ناردنى قەرزیش بۆ موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان یەکلادەکاتەوە.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە کۆبێتەوە و دەنگ لەسەر ھەمواری یاسای بودجە دەدات، کە پێشتر لەسەر ئەو پرسە لەنێوان شاندى هەرێم و بەرپرسانى عێراق گفتوگۆ کراوە.
هاوکات بە قسەى خالید شوانى وەزیرى دادى عێراق، وەزیرە کوردەکانیش داوایان کردووە پێدانی قەرز بە ھەرێمی کوردستان بەردەوام بێت تا ئەوکاتەی یاساکە لە پەرلەمان ھەمواردەکرێتەوە.
خالید شوانى راشیگەیاند، ئەگەر زۆرە ئەنجوومەنى وەزیران دەنگ لەسەر ھەمواری یاسای بودجە بدات، داواکارى چوار وەزیرە کوردەکەش پەسەند بکات و بەردەوام بێت لە ناردنى 700 ملیار بۆ هەرێم تا یاساکە هەمواردەکرێتەوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color