گرنگ

وردەکارى هێرشەکانى سوپاى پاکستان بۆ سەر ناوچەیەکى ئێران


 
وردەکارى هێرشەکانى سوپاى پاکستان بۆ سەر ناوچەیەکى ئێران
بوار:
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، وەزارەتی دەرەوەی پاکستان، جێبەجێکردنی گورزی سەربازیی لەدژی گروپە چەکدارەکانی دژە بە ئیسلام ئاباد لە ناوخۆی ئێران ڕاگەیاند، ئەمەش دواى ئەوەى تاران هێرشەکانی لە ناوخۆی پاکستان ئەنجامدا.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: “بەرەبەیانی ئەمڕۆ پاکستان زنجیرەیەک هێرشی سەربازیی وردی ئەنجامدا، کە هێرشەکانى دژی حەشارگەکانی تیرۆریستان بووە لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا کە لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری بووە، ژمارەیەک “تیرۆریست” کوژراون.
لە لایەکی دیکەوە، تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاند، لە هێرشێکی مووشەکیی پاکستان، ئەمڕۆ، بۆ سەر ناوچەیەکی سنووری باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، لانیکەم سێ ژن و چوار منداڵ کوژراون.
تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران بڵاویشیکردەوە، “پاکستان بە مووشەک هێرشی کردە سەر گوندێکی سنووری ئێران، سێ ژن و چوار منداڵ کوژران کە هەموویان غەیرە ئێرانی بوون”.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان، کە پێشتر بڵاویکردبووەوە، رۆژى سێ ش ەممە تاران ئاسمانی پاکستانی پێشێل کردووە، هێرشى ئەنجامداوە، بەهۆیەوە دوو پاکستانی کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، پاکستان هۆشداری دابووە ئێران، کە کاردانەوەى دەبێت و ئەمرۆش بە فەرمى رایگەیاند، هێرشەکان کاردانەوەى هێرشەکەى سێ شەممەى رابردوو بووە.
بەگوێرەی میدیا فەرمییەکانی ئێران، هێرشەکانی ئێران لە ناوخۆی پاکستان، بۆ سەر دوو بنکەی گروپى چەکدارى جەیشلعەدل بووە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color