گرنگ

بەرپرسێكی عەرەب ڕێككەوتنێكی نهێنی پارتی و توركمان و عەرەب ئاشكرا دەكات


 
بەرپرسێكی عەرەب ڕێككەوتنێكی نهێنی پارتی و توركمان و عەرەب ئاشكرا دەكات
عەزام حەمدانی وتەبێژی هاوپەیمانی عروبە لە دیمانەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕێككەوتنێكی نهێنی پارتی و توركمان و لیستە عەرەبییەكان لە كەركوك ئاشكرا دەكات.
بەپێی وتەی وتەبێژی هاوپەیمانی عروبە، ئەوەی خستووەتەڕوو كە ئەوان لەگەڵ پارتی و توركمان ڕێككەوتوون كە پۆستی پارێزگاری كەركوك بۆ پێكهاتەی عەرەب بێت و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بۆ پێكهاتەی توركمان بێت و جێگری یەكەمی پارێزگاری كەركوكیش بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان بێت.
عەزام حەمدانی ئەوەی خستەڕوو كە ئەوان وەك پێكهاتەی عەرەب توشی شۆك بوون كاتێك فازڵ میرانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی دەركەوتووەو ئەوەیان ڕاگەیاندووە كە ئەوان ڕێككەوتوون پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك دابنرێت.
بەوتەی حەمدانی دەركەوتنی فازڵ میرانی دژی ئەو ڕێككەوتنەیە كە ئەوان لەگەڵ توركمان و پارتی كردوویانە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color