گرنگ

هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كه‌وێته‌ رۆژى 30ى 5ى 2024


 
هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كه‌وێته‌ رۆژى 30ى 5ى 2024
بوار، تایبه‌ت
له‌ دواى بڕیارى دادگا فیدڕاڵى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ مه‌رسومێكى سه‌رۆكایه‌تى رۆژى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌رده‌كات و بواریش زانیویه‌تى سه‌رۆكى هه‌رێم 30ى ئایار بۆ ئەنجامدانی هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریده‌كات.
بوار له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار زانیویه‌تى، ئه‌گه‌ر دادگاى فیدڕاڵى عێراق له‌ رۆژى 11، یاخود 18ى 2، بڕیار له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان بدات. ئه‌وا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رۆژى 30ى 5ى 2024 بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دیاریده‌كات.
به‌پێى زانیارییه‌كان، سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌و باره‌یه‌وه‌ گفتووگۆى كردووه‌ ئه‌گه‌ر سكاڵاكانى سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردن له‌ ماوه‌ى ئه‌و 8 رۆژ یه‌كلابكرێته‌وه‌، راسته‌وخۆ سه‌رۆكى هه‌رێم كۆتایى مانگى ئایار بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دیاریده‌كات
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color