گرنگ

ئابڕووچوونێکى سێکسى سەرۆکوەزیرانى هەنگاریاى ناچار بەدەستلەکارکێشانەوە کرد


 

ئابڕووچوونێکى سێکسى سەرۆکوەزیرانى هەنگاریاى ناچار بەدەستلەکارکێشانەوە کرد
بوار:
کاتالین نۆڤاک، سەرۆکی هەنگاریا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی بەهۆی لێخۆشبوونی لە پیاوێک، کە تۆمەتبارە بە یارمەتیدانی پەردەپۆشکردنی دۆسیەیەکی دەستدرێژی سێکسی لە ماڵی منداڵان.

نۆڤاک هاوپەیمانێکی نزیکی ڤیکتۆر ئۆربان سەرۆک وەزیرانی پێشووە، لە مانگی نیسانی ٢٠٢٣دا لە نزیکەی ٢٤ کەس خۆشبوو، لەنێویاندا جێگری بەڕێوەبەری ماڵێکی منداڵان هەبووە، کە یارمەتی بەڕێوەبەری پێشووی دامەزراوەکەی داوە بۆ شاردنەوەی تاوانەکانی.

نۆڤاک لە وتارێکدا کە لە تەلەفزیۆنی دەوڵەتی پەخشکرا، وتی: هەڵەیەکم کرد، ئەمڕۆ دوا ڕۆژە کە وەک سەرۆک قسەتان لەگەڵ دەکەم.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوودا بڕیارمدا بۆ لێبوردن، لەو باوەڕەدا بووم سزادراوەکە پێشێلی لاوازی ئەو منداڵانەی نەکردووە، کە سەرپەرشتی دەکردن، هەڵەم کرد، بەو پێیەی لێبوردنەکەم هەڵە بوو.

هەفتەی ڕابردوو پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی هەنگاریا لەسەر دۆسیەکە داوای دەستلەکارکێشانەوەی نۆڤاکیان کرد و ڕۆژی هەینی نزیکەی هەزار خۆپیشاندەر لەبەردەم نووسینگەکەی کۆبوونەوە و داوای دەستلەکارکێشانەوەی نۆڤاکیان کرد.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color