گرنگ

کۆمپانیای کۆڕەک تلیکۆم ڕووبەڕوی کێشەیەکی نوێ دەبێتەوە


 
کۆمپانیای کۆڕەک تلیکۆم ڕووبەڕوی کێشەیەکی نوێ دەبێتەوە
بوار: تایبەت
کۆمپانیای کۆڕەک تلیکۆم ڕووبەڕوی کێشەیەکی نوێ دەبێتەوە، کە بەهۆى ئەو کۆمپانیایەوە لە دادگایەکی ئەمەریکا سکاڵا دژی حکومەتی عێراق تۆمارکرا.
کۆمپانیای ئۆرەنجی فەڕەنسی بۆ پەیوەندیەکان لە دادگایەکی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا سکاڵای دژی دەستەی پەیوەندیەکانی حکومەتی عێراق تۆمارکرد، ئەوەش بەهۆى ئەوەی کۆمپانیای کۆڕەک تلیکۆم پابەندی بژاردنی ئەو سزایە نییە، کە لە مانگی ئاداری ساڵی ڕابردوو لەلایەن دادگای نێوبژیوانی نێودەوڵەتی لەندەن بەسەریدا سەپێنراوە.
کۆمپانیای ئۆڕەنج لەگەڵ کۆمپانیای ئەجیلیتی کوەیتی لە ساڵی ۲۰۱۱ بڕی ٤٤ لەسەدی پشکەکانی کۆڕەک تلیکۆمیان کڕی و بڕی ٨۱۰ ملیۆن دۆلار سەرمایە گوزاریان لە کۆمپانیاکەدا کرد، دواتر لەگەڵ کۆمپانیای کۆڕەک توشی کێشە هاتن لە ساڵی ڕابردوو هەردوو کۆمپانیاکە سکاڵایەکیان لە کۆڕەک بردەوە و دادگا بڕیاریدا کۆڕەک بڕی یەک ملیار و ٦٥۰ ملیۆن دۆلار بداتە هەردوو کۆمپانیاکە.
کۆمپانیای ئۆڕەنج و ئەجلیتی بڕی ٤٤ لەسەدی پشکەکانی کۆڕەکیان هەبووە و لەو بڕە کۆمپانیای ئۆڕەنج خاوەندارێتی ۲۰ لەسەدی پشکەکانی کردووە و ئێستا لە دادگایەکی ئەمریکا سکاڵای دژی دەستەی پەیوەندیەکانی عێراق تۆمار کردووە و داوای ۷٥۰ ملیۆن دۆلار پشکی خۆی دەکات لەو سزایەی بەسەر کۆڕەکدا سەپێنراوە و دەستەی پەیوەندیەکانی حکومەتی عێراق بەهۆکار دەزانێت، کە کۆمپانیای کۆڕەک ناچار ناکات سزاکەی پێ بدات و لەدادگا داوا دەکات حکومەتی عێراق پابەند بکرێت بە پێدانی سزاکە.
لە ساڵی ۲۰۱۹ دەستەی پەیوەندیەکانی عێراق پشکەکانی ئەجیلیتی و ئۆڕەنجی خستەوە سەر سیروان بارزانی و دوو سەرمایەداری تری عێراقی و لە ئێستادا سیروان بارزانی خاوەنی ۷٥ لەسەدی پشکەکانی کۆڕەک تلیکۆمە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color