گرنگ

كۆمپانیاى قه‌یوان، له‌ بەرامبەر چی لە بری حكومه‌ت شایستە داراییەکانی كۆمپانیاى داناغازی دابینکرد؟


 
كۆمپانیاى قه‌یوان، له‌ بەرامبەر چی لە بری حكومه‌ت شایستە داراییەکانی كۆمپانیاى داناغازی دابینکرد؟
بوار، تایبه‌ت
بۆ دابینكردنى شایسته‌ داراییه‌كانى كۆمپانیاى داناغاز، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ رێكه‌ى كۆمپانیاى قه‌یوان 100 ملیۆن دۆلار ده‌داته‌ كۆمپانیاى ناوبرا و له‌به‌رامبه‌ریشدا قه‌یوان گروپ كرێیى گواستنه‌وه‌ى نه‌وت و به‌رهه‌مى كۆندێنس له‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌رده‌گرێت.
کۆمپانیای دانا غاز، گەورەترین کۆمپانیای تایبەتی بەرهەمهێنانی غازه‌ لە رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست. به‌پێى راپۆرتی دارایی ساڵی 2023 ئاستی بەرهەمهێنانی گاز لە هەرێمی کوردستان لە 2023ـدا بەراورد بە 2022 بە رێژەی 8٪ بەرزبووەتەوە.داناغاز بەرهەمهێنانی غازى سروشتى لە چارەگی چوارەمی 2023 گه‌یاندۆته‌ 520 ملیۆن پێی سێجا له‌رۆژێكدا.
له‌ چه‌ند رۆژى رابردوو، دانەغاز رایگەیاند لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان رێککەوتووە لەسەر سیستمێکی نوێ بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان. بەپێی ئەو سیستمە؛ شایستە داراییەکانیان لە وێستگەکانی کارەباوە پێدەدرێت.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى بوار، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕێ 100 ملیۆن دۆلار له‌ رێگه‌ى كۆمپانیاى قه‌یوان داوه‌ته‌ كۆمپانیاى داناغاز له‌ بڕى شایسته‌ داراییه‌كان و به‌رهه‌مهێنانى غاز، له‌به‌رامبه‌ریشدا كۆمپانیاى قه‌یوان زۆرینه‌ى كرێى گواستنه‌وه‌ و فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و 25 هه‌زار به‌رمیڵ كۆندێنس له‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌رده‌گرێت
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color