گرنگ

لە کۆتایی ئەم هەفتەیە، سودانى پرسى پارێزگارى کەرکوک یەکلاییدەکاتەوە


 

محەمەد شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانى عێراق پرسى پارێزگارى کەرکوک یەکلادەکاتەوەو بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک کۆدەبێتەوە.

بە گوێرەى ئەو زانیارییانەى لە سەرچاوەیەکى ئاگادار دراوە بە بوار، بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە محەمەد شیاع سودانى سەرۆک وەزیران لەگەڵ ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک کۆببێتەوە.

بەپێى زانیارییەکان، ئامانجى کۆبوونەوەکە بۆ ئەنجامدانى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک و پێکهێنانى حکومەتى خۆجێیی، بەتایبەتى پرسى هەڵبژاردنى پارێزگارى کەرکوک دەبێت.

بوار زانیویەتى، لێکتێگەیشتنى باش لەنێوان لایەنەکان بۆ پێکهێنانى حکومەتى خۆجێیی لەنێوان لایەنەکانى کەرکوک دروست بووەو رەنگە لە کۆبوونەوەکەى سودانى و ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک، بەشێک لە پرسەکان بە تەواوى یەکلاییبکرێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، هەفتەى رابردوو، سودانى لەگەڵ لایەنە براوەکانى کەرکوک کۆبووەو لە کۆبوونەوەکە رێککەوتن، لەماوەى حەوت رۆژدا هەموو لایەنەکان داواکارییەکانى خۆیان بۆ پێکهێنانى حکومەتى خۆجێیی کەرکوک پێشکەش بکەن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color