گرنگ

تەیف سامى لە کۆبوونەوەى لەگەڵ لیژنەى دارایی عێراق چى لەبارەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم وت؟


 

سۆران عومەر پەرلەمانتاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووری قسەکانى تەیف سامى وەزیرى دارایی عێراقى لەبارەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم ئاشکراکرد.

 

سۆران عومەر لە نووسنێک دەڵێت: لە کۆبوونەوەکە تەیف سامى وەزیری دارایی عێراق پێیوتین ؛ چاوەڕێم هەرێم لیستی مووچە بنێرێت هاوشێوەی وەزارەتەکانی عێراق تا مووچەی مانگی شوبات بنێرت بۆ فەرمانبەرانی هەرێـم .

 

بەقسەى سۆران عومەر تەیف سامی وتیشی بۆ مووچەی مانگی سێ لە رێگەی بانکەوە مووچە دەنێرم وەک ئەوەی دادگای فیدڕاڵی بڕیاری لێداوە، بەدەر لەوە مووچە نانێرم.

 

سۆران عومەر دەڵێت لە کۆبوونەوەکە لێم پرسیوە حکومەتی عێراق بە 7 ساڵ توانیویەتی حساب بانکی و کارتی بانکی بۆ فەرمانبەرانی دەوڵەت دروستبکات ، هەرێم چۆن دەتوانێت بە مانگێک ئەوە بکات ئەوە قورسە، تەیف سامی لە وەڵامدا وتویەتی ؛ من ناچمە ئەو تەفاسیلە ئەوە ئیشی حکومەتی هەرێمە چارەسەری بکات.

 

هەروەها وتوویەتى: من لە مانگی سێ-وە بە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی کار دەکەم و مووچە لە رێگەی بانکێکەوە دەنرێم کە هەرێم دیاری بکات بەدەر لەوە مووچە نانێرم بێ بانک.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color