گرنگ

مەسرور بارزانى لەگەڵ گەورە سیناتۆرێکى ئەمریکى باس لە دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم دەکات


 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ واشنتن، لەگەڵ سێناتۆر لینزی گراهام، ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا کۆبووەوە، ئەوەش بە گوێرەى راگەیەنراوى حکومەتى هەرێم.

 

هەر بە گوێرەى راگەیەنراوەکە، سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی سێناتۆر گراهام و ئەمەریکای لە هەرێمی کوردستان کرد، و تیشکی خستە سەر دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ.

 

لە راگەیەنراوەکە ئەوەش هاتووە، سێناتۆر گراهام خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی سەرۆکی حکومەت بۆ واشنتن نیشان دا، و دووپاتی کردەوە کە هەمیشە پشتیوانی لە کوردستانێکی بەهێز و داوا و مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان دەکەم، بەتایبەتی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکان و بەشەبودجەی هەرێم و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color