گرنگ

سوپای ئەمریکا نوقمبوونی کەشتیی "روبیمار"ى پشتڕاستکردەوە


 

سوپای ئەمەریکا پشتڕاستیکردەوە، کەشتیی "روبیمار" کە خاوەندارێتی کۆمپانیایەکی بەریتانی بوو، دوای ئەوەی بە مووشەکی بالیستی دژە کەشتی بەئامانج گیراوە، کە لە 18ی شوباتەوە لەلایەن حوسییەکانەوە لە یەمەن هەڵدرابوو، ژێرئاوکەوت.

 

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لەسەر پلاتفۆرمی “X” نووسیویەتی: “نزیکەی ٢١ هەزار تۆن پێوانەی ئەمۆنیۆم فۆسفات سەلفات، کە کەشتییەکە هەڵیگرتبوو ژێرئاو کەوتووەو ئەوە ئەگەرى مەترسییەکی ژینگەیی لە دەریای سووردا لێدەکرێت.”

 

فەرماندەیی ناوەندی لە درێژەی قسەکانیدا راشیگەیاند: حوسییەکان کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن مەترسییەکی گەورەیان بۆ سەر چالاکییە دەریاییەکانی جیهانی دروستکردووە، ئەمریکا و هاوبەشەکانیش هەروا پابەندن بە پاراستنی ئازادی کەشتیوانی و هەوڵدەدەن بۆ بەرزکردنەوەی سەلامەتی و ئاسایشی ئاوە نێودەوڵەتییەکان بۆ کەشتییە بازرگانییەکان دەدەن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color