گرنگ

بافڵ تاڵەبانى: نابێت وەک دوژمن سەیرى بەغدا بکەین و بڕیارەکانى دادگاش مەترسى نین


 

بافڵ تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتى نیشتمانى کوردستان رایگەیاند، نابێت وەک دوژمن سەیرى بەغداد بکەین، چونکە ئێمە لە وڵاتێکدا دەژین و چارەنووسمان پێکەوەیە.

 

بافڵ تاڵەبانى راشیگەیاند، بڕیارەکانى دادگاى فیدراڵى مەترسى بۆ سەر هەرێم نییە، بەتایبەتى ئەگەر وەک لایەنە کوردییەکان یەکگرتوو بین و پێکەوە کارى هاوبەش بکەین.

 

لەبارەى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق، بافڵ تاڵەبانى رایگەیاند، لە ئێستادا پێویستە هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق بمێننەوە.

 

سەرۆکى یەکێتى باسى لەوەش کرد، ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ لایەنەکان باشەو دەشمانەوێت ئەوە بکەینە دەرفەتێک بۆ ئەوەى دۆخى عێراق باشتر بکەین.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color