گرنگ

سامەڕائی و خەنجەر و عەباسی سوورن لەسەر کاندیدکردنەوەى عیساوی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان


 

سێ لایەنى سوننە ڕێککەوتن لەسەر کاندیدکردنی سالم مەتار عیساوی بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و جێگرەوەى محەمەد حەلبوسی.

هاوپەیمانی سەروەری بە سەرۆکایەتی خەمیس ئەلخەنجەر و عەزم بە سەرۆکایەتی موسەنا سامەڕایی، عەهدى نیشتمانى نیشتمانی بە سەرۆکایەتی سابت عەباسی نامەیەکیان ئاراستەی چوارچێوەی هەماهەنگی کرد و تێیدا متمانەی خۆیان بە ئەل عیساوی وەک کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بەخشیوە.

لە نووسراوێکدا، کە سەرۆکى هەر سێ پارتە سوننەکە واژوویان کردووە، داوایانکردووە پەلەبکرێت لە دیاریکردنی سەرۆکى پەرلەمان و لە کۆبوونەوەى اهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژاردن بۆ سەرۆکى نوێ بکرێت.

لایەنە سوننەکان لە نووسراوەکە جەختیانکردووەتەوە پشتیوانیکردنى چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ کاندیدەکەیان "پابەندییە دەستوورییەکان بەرامبەر بە پرۆسەی سیاسی بە شێوەیەک تەواو دەکات کە خزمەت بە عێراق و یەکگرتوویی و سەروەرییەکەی بکات".

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color