گرنگ

دوایین ئاماری زیانەکانى لافاوەکەی پارێزگای دهۆک راگەیەنرا


 

ژووری ئۆپەراسیۆن و بەرێوەبردنی قەیران و کارەسات لە هەرێمی کوردستان، دوایین ئاماری زیانەکانى لافاوەکەی 24 کاتژمێری رابردووی پارێزگای دهۆکی رایگەیاند.

 

بە گوێرەى راگەیەنراوێکى ژوورى ئۆپەراسیۆن و قەیرانەکان، لەماوەى 24 کاتژمێرى رابردوو سێ کەس گیانیانلەدەستداوە، 11 کەس بریندارن، 120 کەس رزگارکراون، 627 کەس لە هۆتێل و مۆتێلەکان نیشتەجێکراون و 160 خانووش زیانیان پێگەیشتووە.

 

هەر بە گوێرەی ئامارەکانی ژووری ئۆپەراسیۆن و بەرێوەبردنی قەیران، بەهۆی لافاوەکەوە 50 ئۆتۆمبێل لە دهۆک زیانیان پێگەیشتووە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە بەرێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی پارێزگای دهۆک رایگەیاند لە کاتژمێر 9ی بەیانی دوێنێ سێشەممەوە تاوەکو 9ی شەو، لە شاری دهۆک 133 ملیمەتر بارانباریوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color