گرنگ

کۆمسیۆن بۆ رێگرى لە ساختەکارى کامێراى چاودێرى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بەکاردەهێنێت


 

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بۆ رێگرى لە ئەنجامدانى ساختەکارى کامێراى چاودێرى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بەکاردەهێنێت.

 

بە گوێرەى راگەیەنراوێکى کۆمسیۆن، 13 هەزار کامێراى چاودێرى لە بنکەکان و پێنج هەزار کامێراش لە وێستگەکان جێگیر دەکرێن، کە مەبەست لێى رێگریکردنە لە ساختەکارى.

 

کۆمسیۆن راشیگەیاندووە، ئەو کامێرایانە جگە لە چاودێریکردنى پرۆسەى دەنگدان، بە درێژایی رۆژى هەڵبژاردن، لەکاتى جیاکردنەوەى دەنگەکانیش چاودێرى پرۆسەکەى پێدەکرێت.

 

رۆژى 10ى شەشى داهاتوو هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ئەنجامدەدرێت، کە کە لەو هەڵبژاردنە دوو ملیۆن و 950 هەزار دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە.

 

ژمارەى بنکەکانى دەنگدان لە سەرجەم پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان کە چوار بازنەى هەڵبژاردنە هەزار و 266 وێستگەی دەنگدانەو ئەو وێستاگانەش هەر یەکێکیان لە چوار بنکەى دەنگدان پێکدێن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color