گرنگ

پۆستی قایمقامی مەخمور، بەر پارتی یا یەکێتی دەکەوێت؟


 

لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی لەگەڵ لیستە براوەکانی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، یەکێتی داوای یەکێک لە قایمقامییەتەکانی قەزاکانی مەخموور و شێخان دەکات و زیاتر پێداگری وەرگرتنی قایمقامییەتی قەزای مەخموور دەکات.

 

بەپێی زانیاریەکانی بوار، یەکێتی ڕێککەوتنی لەگەڵ فراکسیۆنی ”نەینەوا لیئەهلیها” و فراکسیۆنی عەقدی وەتەنی کردووە لە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی نەینەوا. بەپێی ڕێکەوتنەکە بەڵێنی پێدانی پۆستی قایمقامێکی پێدراوە.

 

 بەپێی زانیارییەکان، لە کۆی ۹ قەزای پارێزگاکە تەنها ڕێکەوتنی سەرەتایی کراوە قایمقامەکانی قەزاکانی شێخان و مەخموور بدرێتە پارتی و یەکێتی. پۆستی قایمقامی شنگالیش لە نێوان پارتی و ئێزیدییەکان ماوەتەوە.

 

بەو پێیەی شێخان لە ژێر دەسەڵاتی پارتیدایە یەکێتی زیاتر خواستی وەرگرتنی قایمقامی قەزای مەخمووری هەیە.

 

پارتی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا چوار کورسی ئەنجومەنی پارێزگای بە دەست هێناو یەکێتیش دوو کورسی.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color