گرنگ

ئەپیكور: دەست بە گفتوگۆ دەكەین بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان


 

دوای راگەیاندراوەكەی كۆشكی سپی سەبارەت بە دیداری جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی كوردستان دەڵێت، دەست بە گفتوگۆدەكەین لەگەڵ هەولێر و بەغداد بۆ دەسپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی كوردستان.

كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی كوردستان ناسراو بە ئەپیكور لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ستایشی بایدن و سودانی دەكەین بۆ جەختكردن لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت و ئامادەین بۆ دەسپێكردنی دەستبەجێی گفتوگۆكان لەگەڵ بەغدادو هەولێر بۆ هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بەوەشكراوە، ئەپیكور ئامادەیە، بۆ دەستپێكردنەوەی دەستبەجێی گفتوگۆكان لەگەڵ حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت لەڕێگەی (ITB)

ئەپیكۆر دەشلێت، لەگەڵ پاراستنی پیرۆزی مەرجە داراییەكانی ئێستا و زامنكردنی پێدانی پارەی نەوتی رابردوو و داهاتوو لەڕێی رێككەوتنی نوسراوی فەرمی.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color