گرنگ

ڕێژین محەمەد دۆسکی، وەک یەکەم ئافرەت پلەی کاپتنی فڕۆکەی لە عێراق بە دەست هێنا


 

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی ئەوەی بڵاوکردەوە کە ڕێژین دۆسکی یەکەمین ئافرەتە لە عێراق کە پلەی کاپتتنی بە دەستهێناوە.

کونسوڵخانەی ئەمریکا نوسیویەتی: پیرۆزبایی لە (ڕێژین محەمەد دۆسکی)ی خەڵکی #دهۆک دەکەین کە بووە یەکەم خانم لە عێراقدا پلەی کاپتنی فڕۆکە بەدەستبهێنێت و بە هێڵی ئاسمانی عێراقی یەکەم گەشتی لە بەغداد بۆ دوبەی ئەنجامدا. پێشوازی لە هەموو ئەو هەوڵانە دەکەین کە دەبنە هۆی تواناپێدانی ژنان لە هەرێمی کوردستان و عێراق

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color