گرنگ

مەترسییەکی گەورە بۆ سەر هاوڵاتیانی سلێمانی ئاشکرا دەبێت


 

 


د. سەباح هەورامی، دەربارەی ئەم پەتایەی ئێستا لەناو خەڵکدا بڵاوبوەتەوە لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی ”ڤایرۆسەکە بەشێکی زۆری کۆرۆنا و چەند ڤایرۆسێکی دیکەیە، ئەم پەتایەی ئێستا لەناو خەڵکدا بڵاوبۆتەوە، کۆرۆنا نییە پەتای وەرزییە، بەڵام ڤایرۆسەکەی بەشێکی زۆری کۆرۆنا و چەند ڤایرۆسێکی دیکەیە”.

ئەو بەرپرسەی تەندروستی پارێزگای سلێمانی چارەسەرکردنی ئەو پەتایەی خستووەتەڕوو و نوسیویەتی ”سەبارەت بە نەخۆشی کۆلێراش، ئەم پەتایە پێویستی بە رێگرییە لە بڵاوبونەوەی و دەبێت لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما فەرمانگە پەیوەندیدارەکان رێگریی لە بڵاوبونەوەی بکەن”.

د. سەباح هەورامی هۆکاری بڵاوبونەوەی ئەم پەتایە بۆ پیسی سەرچاوەی ئاوی سلێمانی دەگێڕێتەوەو دەڵێت ”سەبارەت بە بەشێكی هۆكاری ئەم پەتایە ئەوەیە ئاوی سلێمانی بەشێکی پیسە و بەشێکی باش لە گەڕەکەکان بە تانکەر ئاویان بۆ دەڕوات، سیتییەکانیش سەرچاوەی ئاوەکانیان پاک نییە و دەبێت ئەو کێشانە چارەسەر بکرێن”.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color